این نوشته‌ام، در روزنامه هەولێر(اربیل) شماره (2059)(2019/4/8) منتشر شده!


ئاوازى خوێنین

پەیام ڕەنجبەران

وەرگێڕانى شۆڕش غەفوورى


کە ڕۆمانى "پێنجەمین کتێب" دەخوێنینەوە تووشى هاودژییەکى سەیر و غەریب دەبینەوە! چونکە ئەم بەرهەمە لە دێوەزمە* دەچێت، دێوەزمەیەک کە بە جواناترین شێوە دەردەکەوێت، بۆ مەگەر دەکرێت دێوەزمەش جوان بێت؟! ڕەنگە هەر ئەم پاڕادۆکس و هاودژیە وات لێ بکات پێداچوونەوە و خوێندنەوەیەک بە ڕابردووتدا بکەیت! فڕێت بداتە نێو قووڵایی یادەوەرییەکانتەوە. کەى وات بەسەر هاتووە؟ لە کوێ تووشى وەها دیاردەیەک بوویت؟! ئاخۆ بووە کەسانێک کە خوێندبتنەوە بەڵام دواتر بۆ پاراستنیان بە جوانى، بووبێتنە دێوەزمەى ژیانت؟ جوانترین دێوەزمەى ژیانت، بەڵام ئەم بەرهەمە ڕەهەند و ڕوویەکى دیکەشى هەیە.

ئەم کتێبە لە سەندووقێکى مۆسیقى یا سازێکى باش دەچێت، شتێک لە شێوەى چنگ یا عود کە هەر کامەیان بنەما و تووخمە چیرۆکییەکەى، تێل و سیمەکانى ئەم سازە پێک دەهێنێت کە بە هەر بەرکەوتنێک، نەوا و ئاوازێک لە زەینتدا دەنگ دەداتەوە کە دواجار دەبێتە مۆسیقایەکى ئەوکگرتنێکى شەرقى، دەڵێم سەندووقى مۆسیقى، ئاخر تەنانەت کە کتێبەکە پێوە دەدەى و لە گۆشەیەک دایدەنێی، هەست بە لەرینەوەى ئەو ژێ مۆسیقیانە دەکەى کە لە نێو دووتوێى لاپەڕەکان دێنە دەرەوە و بەر گوێ دەکەون. زایەڵەى مۆسیقاکەى بێبڕانەوەیە. "جەبار جەمال غەریب" نووسەرى "پێنجەمین کتێب"، لەدایکبووى ساڵى ١٩٦١ى شارى قەڵادزێى هەرێمى کوردستانە. سەرەتاى دەیەى ١٩٨٠ دەستى بە چیرۆکنووسى کردووە و لە سەرەتاى دەیەى ١٩٩٠ دەستى بە نووسینى نۆڤێڵ (کورتە ڕۆمان) کرد و دواتر لە نێوەڕاستى دەیەى ١٩٩٠ دەستى بە ڕۆماننووسىن کرد. ئەو لە یادداشتێک بە بۆنەى وەرگێڕانى بەرهەمەکەى لە لایەن وەرگێڕى بەتواناى وڵاتەکەمان "ڕەزا کەریم مجاور" بە زمانى فارسى، باسى کاریگەریی فەرهەنگى ئێرانى لەسەر کەسایەتى و ئەندێشە و قەڵەمەکەى دەکات و هەر لە چیرۆکەکانى شانامەوە بگرە تا نووسەرەیلێکى وەک جەمالزادە، گوڵشیرى، فروغ، شاملوو، عەلى ئەشرەف دەروێشیان، مەحموود دەوڵەت ئابادى، "ڕوحى بریندار و تا مێژوکى** غەمبار و ئینسانى"ـى سپێهرى و هیدایەتى هەموو باس کردووە.

لە کاتى خوێندنەوەى کتێبەکە سەرەڕاى سەربەخۆیی و ڕەچەڵەکداریەتى، شوێنپێ و کاریگەریى هەندێک لە نووسەرانى ناوبراو دەبینرێت و "جەمال غەریب" چ خاکەڕایانە دەڵێت ئەوان "بۆ یەک چرکەساتیش جێم ناهێڵن". بە باوەڕى من، ئێرە ڕێک ئەو شوێنەیە کە ئەدەبیات سنوورەکان دەشکێنێت و ئەندێشەیەکى دلۆڤانانەى نووسەرانێک کە بۆ کەرامەتى مرۆڤ دەنووسن، بەدەر لە هەر کۆت و بەندێکى چیرۆک، یەکترى دەئامێز دەگرن.

چیرۆکى کتێبەکە بە تەوەربوونى کەسایەتییە سەرەکییەکەى واتە "کاکۆ ژەنیار مورادبەگ"، بە دەورى دوو ڕووداوى تۆقێنەرى مێژوویی دەسووڕێتەوە: کوشتار و نەسلکوژى ئەرمەنییەکان یا "هۆڵۆکۆستى ئەرمەنییەکان" لە لایەن "تورکە لاوەکانى عوسمانى" لە شەڕى جیهانى یەکەم ـ ساڵانى ١٩١٥ تا ١٩١٨ ـ کە بووە هۆى لەنێوچوون و مردنى ٧٠٠ تا ملیۆن و نیوێک ئەرمەنى و ڕووداوەکەى دووەمیش "شاڵاوى ئەنفال" و نەسلکوژى کوردەکان بوو کە لە ئۆپەراسیۆنێکى حەوت مانگەدا نزیکەى چوار هەزار گوند بە فەرمانى "سەدام حوسێن" تەخت کران و نزیکەى ١٨٢ هەزار مرۆڤى بێ گوناهیش زیندەبەچاڵ کران.

هەزاران مرۆڤ کە باوک، دایک، منداڵ، برا، خوشک، پوور، مام، دۆست و دڵدار بوون، بەڵام لەم گێڕانەوەیە ئێمە زیاتر ڕووبەڕووى کاریگەری بەرەنجامە خراپەکانى ئەم ڕووداوانەین لەسەر ژیانى کارەکتەرى سەرەکى واتە "کاکۆ". کاکۆ کوڕی ژنێکى ئەرمەنى بە ناوى "ئارتووش" و باوکێکى کوردە بە ناوى "ژەنیار موراد بەگ" کە بە ناچارى لە فینلەند نیشتەجێن. بۆمبێک لە ڕابردووى ئەم باوک و دایکە و پێشینانیان تەقیوەتەوە کە هێشتا تیکە و ئاسەوارەکانى بە جەستەى ژیانیانەوە ماوە، تەنانەت ئەگەر لەوپەڕى دونیاش بن.

ئەوان هەوڵ دەدەن برینى مێژووەکەیان لە سینگیاندا بهێڵنەوە تا ڕەنج و مەینەت نەگوازرێتەوە بۆ "کاکۆ"، بەڵام ئۆناقى گەرووگیرى ئەو ئازارانە بە شێوەى نهێنییەک لەسەر ژیانى کوڕەکە دەمێننەوە. شتێک لە ڕەفتارى باوک و بەتایبەتیش دایکەکەدا هەیە کە وەک مۆتەکە گەرووى دەگوشێت. کاکۆ دەیهەوێت ئەم نهێنییە ئاشکرا بکات. دونیاى چیرۆکى "پێنجەمین کتێب"، پڕە لە وردە گێڕانەوەى سەیر و سەمەرە، سەفەرێک بە زەمەندا ـ ١٩١٥ تا ٢٠٠٨ ـ کە کاکۆ و خوێنەر لەگەڵ خۆى دەبات. لە یەکێک لەم گێڕانەوانەدا، کاکۆ لە باغى مۆسیقارێکى پەڕجووئامێز کە خۆى بەسەرهاتێکى سەیرى هەیە لە "دووتوێى گەڵاکان" ون دەبێت و دواتر لە هەڵکەوتەیەکى جیاوازتر لە کوردستان دەردەکەوێتەوە.

گێڕانەوەى ڕووداوەکان و شێوازى بەیانکردنیان بە جۆرێکە کە دەکرێت سەفەرێکى فیزیکى بێت لە دونیای ڕاستەقینەدا، بەڵام بە باوەڕى من، ئەو باغە دەروازەیەکە بۆ سەفەرکردن بە قووڵایی ویژدانى نەستمان. وەک ئەوەى کاکۆ بۆ کەشفکردنى ئەو نهێنییە قورسە، فڕێ بدرێتە نێو قووڵایی نەستى دایک و باوک و هەڵبەت پێشینانییەوە. کاتێک کە کارمان دەکێشێتە سەر ویژدانى نەستەوە، ئیتر ڕووبەڕووى حیکایەت و سیمبولە کەوناراکان دەبینەوە. لەگەڵ دونیایەکى ئوستوورەیی ڕووبەڕووین کە هەرکامەیان لە حەقیقەتێکى مێژووییەوە دروست بوونە و لەو ویژدانە گشتییەدا ئامادەن.

نها، چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەى "پێنجەمین کتێب" کە سەرەتا وەک باڵندەیەک کە باڵەکان بە مەبەستى هەڵفڕین لێک دەدات، لەدونیایەکى قووڵ و خەیاڵى لە شەقەى باڵ دەدات و دەفڕێت. ئێمە بەسەر دونیایەکەوە خەریکى گەڕان و گەشتین کە لێوڕێژە لە وێناى زیندوو، هەژێنەر و پێکچواندنێکى زۆرى شاعیرانەى وەک "زمانێک لە ڕەگەزى باران"، "حیکمەتى ڕەقیەتى بەرد"، "ناسکیەتى یەزدانى" و "ڕووخسارێک لە ڕەگەزى ئاو". دونیایەک کە بە هۆى بەرکەوتن و پەیوەندییەکەى لەگەڵ ڕاستیگەلێکى تۆقێنەرى مێژووى، وشە سەرەکییەکەى "خوێن"ـە، وەک بڵەى جۆگەلەک لە خوێن لە دووتوێى ئەم کتێبەدا هەیە، تا ڕادەیەک کە هەندێک جار خودى نووسەر لە پێش چاومان وار دەبێتەوە و بە هۆى قووڵى ئیحساساتى بە چیرۆک و کارەکتەرەکانى، حەیراناوى و دڵ ئاشووباوى تەنیا دەست دەداتە "گوتن" و وەسفکردن.

وەک بڵەى هەندێک جار لە پشتى کارەکتەرە و گێڕانەوەکانى، وێناگەلێک دەبینێت کە هێندە لێیان دەترسێت ـ و نیگەرانى ئەوەى کە نەتوانێت ئیحساساتى سەبارەت بەوەى کە دەیبینێت بگوازێتەوە بۆ خوێنەر ـ سەراسیمە و سەرلێشێواو دەست بە دووبارەکردنەوە و پێداگرى دەدات: "ئارتووش کوردە"، "چ ناوێکى پڕ ڕەمز و نهێنى و پڕ مەرگ و تۆقێنەر. ناوێک کە هەموو قسەکانى ڕەنگى مەرگیان بە خۆیەوە گرتووە.."(لاپەڕە ١١٨). لە کاتێکدا کە پێشتر شێوەى "نیشاندان"ـى حیکایەتەکەى "ئارتووش" کە بە هۆى دەفتەرێکى سیحراوییەوە بەرەو کوشتارگەى ئەرمەنییەکانى دەگێڕێتەوە، لە بەشە درەوشاوەکانى چیرۆکەکەیە.

ڕەنگە پێویست بێت لە ڕوانگەى ڕەخنەوە بڵەین:

خۆزیا نووسەر ئیحساساتى لە هەموو لایەک کۆنتڕۆڵ کردبا، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ نووسەرى ئەم وتارە، زۆرى ئەم عەتف و سۆزە ئینسانییە تەنیا ستایشکەرانەیە. "پێنجەمین کتێب" گێڕانەوەیکە شایەنى خوێندنەوە کە وەرگێڕانە باش و شایستەکەى "ڕەزا کەریم مجاور" گۆڕیویەتى بۆ نووسینێک کە وەک بڵەى لە بنەڕەتدا بە زمانى فارسى نووسراوە. ئەم وەرگێڕە، هەر لەم نووسەرە بەرهەمێکى دیکەى بە ناوى "کتێبێک کە بووە سیمۆرغ" وەرگێڕاوە.

 


پەراوێز:

* دێوەزمە: مۆتەکە

** مێژوک: مۆخۆى ئێسقان 

سەرچاوە:

مانگنامەى "صدبرگ"، ژمارە ٢٣ ـ ساڵى ١٣٩٧ى هەتاوى

 

پی‌نگار:

مترجم متن بالا آقای «شورش غفوری» است؛ افتخار آشنایی با ایشان را ندارم ولی این چیزی از سپاسگزاری‌ فراوانم بابت ترجمه‌ی متن نمی‌کاهد؛ و همچنین از دوست نازنین و گرامی‌ام که زحمت کشیده و متن را به دست من رسانیده‌اند بسیار ممنونم. اساساً به‌ ندرت خوشحال می‌شوم که این یکی از همان موارد نادر بود؛ وقتی دیدم آنچه درباره‌ی رمانِ عزیز «اسفار سرگردانی» نوشته‌ام به زبان کردی برگردانده شده بسیار خوشحال شدم چرا که به ادبیات غنی کرد و مردمانش تعلق خاطر عمیقی دارم. ادبیاتی که به باور من مصداق بارز آن عبارت مشهور نیچه است:«از نوشته‌ها تنها دوستارِ آنم که با خونِ خود نوشته باشند، با خون بنویس تا بدانی که خون جان است».

 

 

پیام رنجبران(وبلاگ سیناپس)

 

نسخه‌ی فارسی نقد رمان اسفار سرگردانی (اینجا)


فهرست پیشنهادی کتاب و رمان(کتابخانه‌ی سیناپس)


برچسب ها: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانى پێنجەمین کتێبی جەبار جەمال غەریب ، ئاوازى خوێنین رمان اسفار سرگردانی ، ئاوازى خوێنین ، نقد رمان اسفار سرگردانی ، اسفار سرگردانی رضا کریم مجاور ، ئاوازى خوێنین پەیام ڕەنجبەران ، نقد رمان اسفار سرگردانی جبار جمال غریب ،

 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر
نظرات پس از تایید نشان داده خواهند شد.